بابەتی سەرەکی: رۆژنامەیەکی ئەمەریکی زانیاری نوێ لەبارەی کوژرانی
ئیسماعیل هەنیەی بڵاوکردەوە و دەڵێت " لە رێگەی بۆمبەوە کوژراوە".
کێ وتی: رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە:"
ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی
حەماسی فەڵەستینی لە بۆردومانی مووشەکدا گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو بەهۆی
تەقینەوەی بۆمبەوە گیانی لەدەستداوە.
زانیاری زیاتر: چەند
مانگێک لەمەوبەر بۆمبەکە براوەتە ئەو
ژوورەی هەنیە لە ئێران لێی ماوەتەوە، دواتر لە دورەوە بۆمبەکە تەقێنراوەتەوە.