بابەتە سەرەکییەکە: نەعیم قاسم یەکەم پەیامی خۆی وەکو
ئەمینداری گشتیی نوێی حزبوڵا بڵاوکردەوە.
چی وت: ناوبراو رایگەیاند: درێژە بە رێبازەکەی حەسەن نەسروڵا
ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵا دەدەین، کە ئەویش بەرگریکردن و هاوکاریکردنی غەززەیە.
زیاتر: ئیسرائیل پێویستی بە هیچ بیانوویەک نەبوو بۆ
هێرشکردنە سەر غەززە و لوبنان، بۆیە نابێت حزبوڵا تاوانبار بکرێت بەوەی پاڵپشتی
غەززە دەکات.