چی روویدا: تەرمی
ئیسماعیل هەنیە گەیشتە قەتەڕ و بڕیارە
سبەی هەینی لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لەو وڵاتە بە خاك بسپێردرێت.
کێ وتی: بزووتنەوەی
حەماس دەڵێت:" ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئیسماعیل هەنیە،
سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە شاری دۆحەی
وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت و لە گۆڕستانی
لۆسێل بە خاك دەسپێردرێت".
بیرخستنەوە: بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە
تارانی پایتەختی ئێران، ئیسماعیل هەنیە و یەكێك لە پاسەوانە تایبەتەكانی كرانە
ئامانج و كوژران.