چی روویدا: کوردەوان هەڵەبجەیی کە خۆی بە کوڕی پیاوێکی هەڵەبجەیی بە
ناوی مەحمود فەتاح دەناسێنێت، دەڵێت، باوکی سکاڵای لێکردووە و بۆ ماوەی دوو رۆژ
دەستگیرکراوە.
کێ وتی: کوردەوان
هەڵەبجەیی، بە BMC وت:"
کاک مەحمودی باوکم بە تۆمەتی ناوزڕاندن و بە پێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی
پەیوەندیکردن سکاڵای لەسەر تۆمارکردووم، بەهۆیەوە لەلایەن پۆلیسی بیارەوە
دەستگیرکرام و بۆ ماوەی دوو رۆژ راگیرام".
زیاتر: کوردەوان بە کەفالەتی
500 هەزار دینار ئازادکرا و لە ئێستادا لە هەڵەبجە نەماوە و گەڕاوەتەوە بۆ شاری کەرکوک.
ئەمەشی وت: ئێستاش سوورم
لەسەر ئەوەی کوڕی کاک مەحمودم.