ئاڕسناڵ یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بردە ریزەکانییەوە

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی واژووکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ میکیل میرۆنۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا راگەیاند.

زانیاری فەرمی: یانەی ئاڕسناڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەژماری فەرمی خۆی لە سەکۆی "ئێکس" بڵاوکردەوە، کە تێیدا راهێنەر و سەرجەم یاریزانانی یانەکە پێشوازی لە میکیل میرۆنۆ، یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی دەکەن.

زیاتر: تاکو ئێستا یانەی ئاڕسناڵ وردەکاری گرێبەستەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەوروپا دەڵێت، گرێبەستەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە و بەهاکەشی 32 ملیۆن یۆرۆیەم پێنج ملیۆنیش وەک بڕی زیادکراو دیاریکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا