بابەتە
سەرەکیەکە: لویس سوارێز یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: لویس سوارێز رایگەیاند: وازهێنان لە یاری نێودەوڵەتی رادەگەیەنم و لەرووی دەروونییەوە ئارامم، بڕیارەکە
ناچاری نییە و خۆم دەمەوێت وازبهێنم.
ئەمەشی
وت: وازهێنانم پەیوەندی بە پێکان و بانگهێشت نەکردنم نیە بۆ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای،
تەمەنم 37 ساڵە و زۆر قورسە بتوانم لە مۆندیالی داهاتوو بەشداری بکەم.
زیاتر:
لە کاروانی وەرزشیمدا خەڵات و نازناوی زۆرم بەدەستهێناوە بەڵام هیچیان ناگۆڕمەوە بە
نازناوی کۆپا ئەمریکا کە لەگەڵ ئۆرۆگوای
بەدەستمهێنا.