برینی گەدە چیە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: برینی گەدە، بریتییە لە درز و هەوکردن لە دیواری ناوپۆشی گەدە و هەندێکجار دەگاتە سورێنچک و شلەی هەرس کەمدەبێتەوە.

کێ وتی: پێگەی نەخۆشخانەی هەرێم بڵاویکردەوە: برینی گەدە بریتییە لە درز و هەوکردن لە دیواری ناوپۆشی گەدە و هەندێکجار دەگاتە سورێنچک، بوونی درز لە ناوپۆشی دیواری گەدە ئەو ئەندامەی ئەنزیمە ترشەکان دەردەدات بۆ هەرسکردنی خۆراک ،دوای ئەوەی چینی ئەستوری گەدە شلەی هەرسی کەم دەبێتەوە و ترشی گەدە زیاد دەکات، ناتوانێت پارێزگاری لە ناوپۆشی گەدە بکات لە ئەنجامدا ئەم برینە درووست دەبێت.

زیاتر: نیشانەکانی برینی گەدە؛

- ئازاری سنگ و پشت.

- دڵ تێکهەڵاتن.

- دڵە کزێ.

- کەمیی ئیشتیهای خواردن زۆربەی کاتەکان هەست ئەکەیت تێریت.

- دابەزینی کتوپڕی کێش.

- بوونی خوێن لە پیساییدا.

- هەرس نەبوونی چەوری لە گەدە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا