دوو شێوازی بانگـدان لە هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سه‌رۆكى بانگبێژانى هه‌رێم رایگەیاند، هه‌ردوو شێوازى بانگدان فارسی و توركی قه‌ده‌غه‌كراون، چونكه‌ بە باشی ناگەنە خەڵک.

کێ وتی: كاوه‌ شاكر، سه‌رۆكى بانگبێژانى هه‌رێمى كوردستان بە میدیاکانی راگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌م دوو شێوازه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێک وشه‌ له‌م دوو زمانه‌دا كاتێک بانگی پێده‌درێت به‌ باشی ناگاته‌ خه‌ڵک و لەڕووی شەرعەوە دروست نین.

ئەمەشی وت: پشتبه‌ستنمان به‌ بانگدانى ئه‌لیكترۆنى هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو شێوازه‌ له‌ بانگدانى هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌ینه‌وه‌.

زیاتر: نامانه‌وێت له‌ بانگداندا لاسایی هیچ وڵات و كلتوور و زمانێک بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ ناسنامه‌ نه‌ته‌وه‌ییمان به‌ بانگدانه‌وه‌ دیار بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا