سلێمانی.. زیاتر لە حەوت تۆن برنج دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان 04/09/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەست بەسەر بڕێكی زۆر برنجی ماوەبەسەرچودا دەگرن.

راگەیەندراوی فەرمی: قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە: لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی حەوت تۆن و 500 كیلۆگرام برنجی ماوەبەسەرچودا گرتوە.

ئەمەش هەیە: خاوەنەكەی بەنیاز بوە دوای گۆڕینی فەردەكە و درێژكردنەوەی بەروارەكەی لەبازاڕەكانی شاری سلێمانیدا ساغیبكاتەوە.

زیاتر:  تەواوی برنجەكە دەستی بەسەردا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلە چۆن دەبێت؟

کوردستان 46 خولەک پێش ئێستا

چلەی زستان دەستیپێکرد

کوردستان 60 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا