بابەتە سەرەکییەکە: لە سنووری شارباژێڕ
ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بە ئامانج گیرا.
کێ وتی: عوسمان ئەنوەر قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بە BMC راگەیاند: لە ناحیەی زەلانی سنووری چوارتا،
لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێک بە ئامانج گیرا.
زیاتر: لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس گیانیان
لەدەستداوە کە دووانیان منداڵن و تاوەکو ئێستا رەگەزیان نەزانراوە.
دوێنێ: لەسەر رێگای خەلەکان ئۆتۆمبێلێک لە
رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بە ئامانج گیرا و لە ئەنجامدا دوو کوڕ و باوکێک
گیانیان لەدەستدا.