لامین یامال: سەگ نهێنی سەرکەوتنی منە

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لامین یامال یاریزانی بەرشەلۆنە دەڵێت، سەگ نهێنی سەرکەوتنی منە و هەمیشە هەوڵدەدەم خۆم بم.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لامین یامال لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی رایگەیاند: کاتێک منداڵ بووم من هەمیشە لەگەڵ سەگ یارییم بە تۆپ دەکرد، وابزانم یاریکردن بەرامبەر سەگ زەحمەتترین شتە بتوانی بیکەی و نهێنی سەرکەوتنی منە.

ئەمەشی وت: هاوڕێیەکم کۆمپیوتەری هەبوو، دەچوومە ماڵیان بۆ ئەوەی سەیری ڤیدیۆیەکانی نێێمار بکەم و دەهاتمەوە لاسایی جوڵەکانیم دەکردەوە.

زیاتر: کاتێک تۆ بە مێسی بەراورد دەکرێی، مانای وایە تۆ کارێکی باش ئەنجام دەدەیت، بەڵام من هەمیشە هەوڵدەدەم خۆم بم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا