گواستنەوەی ئەیمەن حسێن بۆ نەخۆشخانەیەکی کوێت کاردانەوەی لێکەوتەوە

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دوای ئەوەی ئەیمەن حسێنی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لە یاری دوێنێی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر عومان لە بەسڕە توشی پێکان هات، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواسترایەوە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی کوێت.

کاردانەوە: عێراقییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەپرسن کە لە کۆی پێنج نەخۆشخانەیەکی حکومی و حەوت نەخۆشخانەی ئەهلی لە شاری بەسڕە، بۆچی ئەیمەن حسێنی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی وڵاتی کوێت؟

زیاتر: دوای پێکانی ئەیمەن حسێن نەچووە هیچ نەخۆشخانەیەکی بەسڕە، بەڵکو لەسەر داوای یەکێتی تۆپی پێی عێراق بۆ چارەسەر گواسترایەوە وڵاتی کوێت، تەندروستی بەسڕەش تەنها ئامبۆڵانسی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دابینکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا