بابەتە سەرەکییەکە: بەرپرسێکی وەزارەتی ئەمەریکا هەڵوێستی
وڵاتەکەی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە راگەیاند کە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە
عێراق بڵاودەکرێنەوە.
سەرچاوە: ئاژانسی فورات نیوز لە زاری بەرپرسێکی پنتاگۆنەوە
بڵاویکردەوە: ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە لە میدیاکانەوە سەبارەت بە کشانەوە
هێزەکانمان لە عێراق بڵاودەکرێنەوە.
چی تر: هێشتا ئەمەریکا ئامادە نییە وادەیەکی دیاریکراو
یاخود رێوشوێنێکی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق رابگەیەنێت.
پێشتر: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردبووەوە، واشنتۆن
و بەغدا لەسەر پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق گەیشتوونەتە
رێککەوتن و بەپێی رێککەوتنەکەش، تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو سەدان سەرباز
لەو وڵاتە دەکشێنەوە.