له‌ چیای حه‌مرین سێ چەکداری داعش كوژران

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق  رایگەیاند، شه‌وی رابردوو لە بۆردومانێكدا گروپێكی سێ كەسی چەكدارانی داعش لە چیای حەمرین کوژراون.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاویکردەوە: هێزەكانیان بەردەوامن لەگەڕان بەدوای دۆزینه‌وه‌ی پاشماوەی ئەو چەكدارانەی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق ماون.

ئەمەشی وت: لە رێگەی هەواڵگری سەربازی و دانانی پلانی تۆكمه‌ بەسەرپەرشتی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان تواندرا مۆڵگەیەکی چه‌كدارانی داعش لە چیای حەمرین لەناو ببەن. 

زیاتر: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ رێگه‌ی هێرشی ئاسمانیەوە بە فرۆکەی F16 سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا