بابەتە سەرەکییەکە: رۆژی چوارشەممە، مەسعود پزیشکیان
سەرۆککۆماری ئێران دەگاتە شاری بەغدا.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێران بڵاویکردەوە: لە
میانەی سەردانەکەیدا سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.
هاوکات: بڕیارە رێککەوتننامەیەکی هاوکاری لەنێوان عێراق
و ئێراندا واژوو بکرێت.
پێشتر: محەمەد کازم باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق
رایگەیاندبوو: سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ بەغدا لەپێناو تاوتوێکردنی بارودۆخ و
پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی غەززەیە.