ئەمشەو ئەپڵ زنجیرەی ئایفۆن 16 نمایش دەکات

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بریارە ئەمشەو کاتژمێر هەشت بە کاتی کوردستان، کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین زنجیرەی ئایفۆن 16 نمایشبکات.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا و بەناونیشانی ( کاتی درەوشانەوەیە ) کۆمپانیای ئەپڵ، زنجیرەی ئایفۆنی16 و کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ واچ نمایش دەکات و تایبەتمەندی و گۆڕانکاریەکان دەخاتەڕوو.

ئەمەش هەیە: هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ نوێکارییەکان بۆ کۆمەڵەی  ئایرپۆد ئاشکرا دەکات و بریارە نەوەی چوارەمی ئایرپۆدەکان رابگەیەنێت، کە تایبەتمەندیی کوالێتیی دەنگی باشتر و راگرتنی ژاوەژاو و بوونی دەرچەی USB-C ی تێدابێت.

هاوکات: هەر لەم کۆنفرانەسەدا بریارە وادەی بەردەستخستنی نوێترین وەشانی IOS18 ئاشکرا بکات و نوێکاریەکانی بەرهەمەکانی دیکەش بخاتەڕوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا