بابەتە سەرەکیەکە: کۆمپانیای ئەپڵ زنجیرەی ئایفۆن 16ـی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ راگەیاند و
روونمای بەرهەمەکە گەورەتر کراوە و پاتریەکەی بەهێزتریش بەکارهاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆمپانیای ئه‌پڵ زنجیره‌ی ئایفۆن 16ی راگه‌یاند كه به پێنج ره‌نگ به‌ردەست دەبن دیارترینیان په‌مه‌یی و سەوز بوون كه سه‌رنجه‌كانیان بەلای خۆیاندا راكێشا، هه‌روه‌ها ئه‌پڵ شێوه‌ی كامێرای پشتەوەی ئایفۆنی 16 ئاسای و پڵەسی گۆڕیوە و بۆ زنجیره‌ی ئایفۆن پرۆ شێوازه كۆنه‌كه‌ی كامێرای هێشتووەتەوە.
زیاتر: ره‌نگه نوێیه‌كانی ئایفۆن 16، ڕه‌ش، سپی، په‌مه‌یی، سه‌وز و شین بوون، یه‌كێكی دیكه له زیادكردنه دیاره‌كان دوگمه‌ی نوێی ئه‌كشنه كه ده‌كه‌وێته تەنیشتی مۆبایلهکەوە کە لە رێگەیەوە دەتوانیت چەند ئەرکێکی جیاوازی پی ئەنجام بدەیت.
لەلایەکی دیکەوە: پێكهاته‌ی وه‌شانی ئایفۆنه نوێیه‌كه، بریتییه له ئایفۆن 16، ئایفۆن 16ی پڵه‌س، ئایفۆن 16ی پڕۆ، ئایفۆن 16ی پرۆ ماكس، به‌گوێره‌ی نرخی سه‌ره‌تایی مۆبایله‌كانی ئایفۆن 16 جیاوازبن به‌جۆرێك نرخی ئایفۆن 16ی ئاسایی لە 799 دۆلارەوە و نرخی ئایفۆن 16 پرۆ و پرۆ ماکس ماکس لە 999 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
چی دیکە: ژیریی دەستکردی ئەپڵ ئاسایشێکی بەهێزی هەیە و زانیاری تایبەتی بەکارهێنەر دەپارێزێت، بەوتەی کۆمپانیاکە زانیاریی بەکارهێنەر هەرگیز ناگاتەوە بە ئەپڵ و ناتوانن بەکاریبهێن و کۆنترۆڵی بکەن.
زانیاری زیاتر: ئایفۆن 16ی پرۆ و پرۆ ماکس، خاوەنی گەورەترین روونمای
مۆبایلەکانی ئەپڵە ئایفۆن 16ی پرۆ، تایبەت بۆ ژیریی دەستکردی ئەپڵ دروستکراوە و
خاوەنی بەهێزترین پاترییە لەناو ئایفۆنەکانی ئەپڵدا.
ئەمەش بزانە: ئەپڵ چیپی A18ی لەناو ئایفۆن 16دا بەکارهێناوە و %30 لە ئایفۆن 15 خێراترە و توانایەکی باشتر و بەهێزتر بە مۆبایلەکە دەبەخشێت و پاتریەکەشی بەهێزترکراوە لە وەشانەکانی پێشووی کۆمپانیاکە و روونمای موبایلەکەش گەورەتر کراوە بۆ 6.9 ئینج.