چوارچێوەی هەماهەنگی: سەرجەم لایەنەکان پاڵپشتی سودانی دەکەن

عێراق 10/09/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەركردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەموو لایەنەكانی ناو چوارچێوەكە پشتیوانی لە كارەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەن.

کێ وتی: عەقیل ردێنی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: دەنگۆكان لەسەر كشانەوە لە پاڵپشتیكردنی چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق نادروستە.

ئەمەشی وت: چوارچێوەكە بە هەموو هێزییەوە پشتیوانی حكومەتی ئێستا و سەرۆكەكەی دەكات، سەركەوتنی حكومەت سەركەوتنە بۆ هەموو هێزەكانی ناو چوارچێوەكەمان.

زیاتر: بوونی جیاوازی لە بیروراكاندا ئاساییە، بەڵام هەموو هێزەكانی ناو چوارچێوەكە پاڵپشتی سودانی دەكەن و كار بۆ ئەوە دەكەن حكومەت لە پرسە جیاوازەكاندا سەركەوتوو بكەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا