دادگای دادوەری ئەوروپا کۆمپانیایی ئەپڵ بە بڕی 13 ملیار یۆرۆ سزادا

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دادگای دادوەریی ئەوروپا، بەتۆمەتی خۆدزینەوە لە پێدانی باج، کەیسێکی دژی کۆمپانایی ئەپڵ یەکلایکردەوە و بە بڕی 13 ملیار یۆرۆ سزایدا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگای دادوەری ئەوروپا، بەهۆی سکاڵایەکی یەکێتی ئەوروپا کە ساڵی 2016 دژی کۆمپانیای ئەپڵ تۆماریکردبوو بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە پێدانی باج لە ئێرلەندا و بە نایاسایی سودمەند بووە لە بەخشینی باج، کەیسەکەی یەکلاییکردەوە و کۆمپانیاکەی بە 13 ملیار یۆرۆ سزادا.

هاوکات: نوێنەری کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند: ئەم کەیسە هەرگیز لەسەر ئەوە نەبووە کە چەند باج دەدەین، بەڵکو پەیوەستە بەوەی کە باج بە کام حکومەت بدەین، ئێمە هەمیشە باجەکانمان بە رێکخراوی دەدەین و هیچ رێککەوتنێکی تایبەت بوونی نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە: یەکێتی دادوەری ئەوروپا، بریاریدا بە 2.7 ملیار دۆلار سزای کۆمپانیای گوگڵ بدات  بەوە تۆمەتبارکرابوو لە رێگەی خزمەتگوزاریی کڕینییەوە بواری رکابەری بۆ کۆمپانیا ئەوروپییەکان نەهێشتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا