لە سبەینییەوە دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات

کوردستان 6 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاریدا لە سبەینییەوە دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاوڵاتییان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات.

وردەکاری: بە پێی بڕیارەکە، دابەشکردنی نەوتەکە بەمشێوەیە دەبێت:

1- دابینکردنی 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینارە.

2- چوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.

3- پاراستنی کوالێتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی کوالێتی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا