چی روویدا: شێخ
ئەحمەد حەمە کەریم بە گەنجان و هاوڵاتییانی گەرمیانی وت " یەکێتی ئێستا بڕوای
تەواوی بە پشت بەستن بە نەوەی تازە ھەیە".
راگەیەندراوی
فەرمی: شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یهكێتی و سەرپەرشتیاری
بازنەی ھەڵبژاردن لە گەرمیان لەگەڵ گەنجانی سنوورەکە کۆبووەوە و رایگەیاند:" گەنجان
پایەو کۆڵەکەی ئێستاو داھاتوی یەکێتین".
ئەمەشی وت: یەکێتی
ئێستا بڕوای تەواوی بە پشت بەستن بە نەوەی تازە ھەیە و بە پلان کار بۆ ھێنانە
پێشەوەی گەنجان دەکات لە نێو ئۆرگانەکانیدا.
چی تر: شێخ
ئەحمەد حەمە کەریم ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کابینە و حکومەتی داھاتوو، ماف و داوای
گەنجانی بێنازی کوردستان کارنامەی لە پێشینەی یەکێتی دەبێت.