بابەتی سەرەکی: بڕیارە سبەینێ سەرۆکی یەکێتی و سەرۆککۆماری ئێران لە دەباشان کۆببنەوە.
زانیاری تایبەت: بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران لە رێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانییەوە سەردانى شاری سلێمانى بکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە دەباشان کۆببێتەوە.
ئەمەش هەیە: ئەمڕۆ سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکحی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە، سبەینێش روودەکاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە .