ماڵەکەی مەلای گەورەی کۆیە نۆژەندەکرێتەوە

هەمەرەنگ 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: خانووەکەی مەلای گەورە لەلایەن فەرمانگەی شوێنەواری کۆیەوە نۆژەن دەکرێتەوە.

زانیاریی گشتی: کەسوکاری مەلای گەورەی کۆیە خانووەکەی ئەو شاعیرەیان بەخشیوەتە وەزارەتی شارەوانی و وەکو خانوویەکی کەلەپووری دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە.

چی تر: لەپاش تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە تیایدا، خانووەکە کەلوپەلەکانی مەلای گەورەی کۆیەی تێدا دادەنرێت و گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن.

کێ بوو: مەلا محەمەد کوڕی مەلا عەبدوڵای جەلیلزادە ناسراو بە ملای گەورەی کۆیە، شاعیر و  قازی و موفتی و ئەندامی ئەنجومەنی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و پیاوێکی ناسراوی ئاینی بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا