بابەتی سەرەکی: رۆژی
یەکشەممەی داهاتوو یەکەمین رۆژی وەرزی پاییزی ئەمساڵ دەستپێدەکات، شارەزایەکی کەشناسیش
دەڵێت " لە سبەینییەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن".
کێ وتی: محەمەد کەمال،
شارەزای کەشناسی دەڵێت:" بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی دووشەممە
پلەکانی گەرما سێ پلە دادەبەزێت و تاوەکو 22ـی ئەیلول کە یەکەم رۆژی وەرزی پاییز
دەبێت، پلەی گەرما بەشێوەیەک دادەبەزێت کە بەیانیان و شەوان هەست بە سەرما دەکرێت".
ئەمەشی وت: 21ـی ئەم
مانگە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەگەری
بارانبارین هەیە.