گۆرانییەکی جیهان هاشم لە شەقامەکانی هەولێر پەخشکرا

هەمەرەنگ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: جیهان هاشم مەیکئەپ ئاڕتێستی کوردستان و عێراق یەکەم گۆرانی خۆی تۆمارکرد، ئەمشەویش بۆ یەکەمینجار لە شەقامەکانی هەولێر پەخشکرا.

زانیاری: پەخشکردنەکە بە جۆرێک بوو، کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی تایبەت کە چەند شاشەیەکیان پێوەیە، گۆرانییەکە لێدەدەن و بە شەقامەکانی شاری هەولێردا دەسوڕێنەوە، بەوشێوەیەش هاوڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان و لەسەر شەقامەوە گۆرانییەکە دەبینن.

چی تر: گۆرانییەکە بەناوی "قویة" بە زمانی عەرەبی بەرهەمهێنراوە و ماوەکەی سێ خولەک و 57 چرکەیە، جیهان هاشمیش یەکەم جارێتی ئەزموونی گۆرانیبێژی تاقی بکاتەوە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا