چی روویدا: نەتەوە یەکگرتووەکان تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی
بێتەل لە لوبنان ئیدانە دەکات و دەڵێت " پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتیی و
مرۆییەکانە".
کێ وتی: ڤۆڵکەر تورک، کۆمیسیارى مافەکانى
مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت:" بەئامانجگرتنى
هەزاران کەس بەشێوەیەکى بەرنامە بۆ داڕێژراو، جا ئەگەر کەسانى سڤیل یاخود گروپى
چەکداریی بن، بەبێ ئەوەى بزانرێت کێ ئەو ئامێرەى هەڵگرتووە و شوێنى لە کوێیە،
پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتیی و مرۆییەکانە".
ئەمەشی وت: ئەم
شێوازى هێرشانە نوێن لە جەنگدا، کە لەرێگەیەوە ئامێرەکانى پەیوەندیی کراونەتە
چەکێک و بەکارهێنراون، ئەمە دۆخەکە دژوارتر دەکات.