"لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی دوو مانگی هەرێم رەوانەی بەغدا دەکرێت"

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگەکانی 8 (ئاب) و 9 (ئەیلول) رەوانەی بەغدا دەکرێت.

کێ وتی: رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی ئەو دوو مانگە لەگەڵ خۆیدا دەبات.

زیاتر: پێویستە حکومەتی عێراق لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی هەردوو مانگەکانی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بکات.

چی تر: بەغدا و هەرێم رێککەوتوون لەسەر ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ ناردنی مووچە بەردەوام بێت و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گرەنتی کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا