بابەتە سەرەکیەکە: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دانا ئەحمەد مەجیدی
وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی
بڕیارەکەی کۆمسیۆن، ئەگەر گۆڕان هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام نەدات، دانا ئەحمەد
مەجید بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێتە رێکخەر لە جێگەی عومەری سەید عەلی رێکخەری ئێستای
بزووتنەوەکە.
زیاتر: رێکارەکە
لەپێناو دروستنەبوونی گرفتی یاساییە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان.