" پێویستە بە زووترین کات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە "

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان - ئەپیکور داوای دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور رایگەیاند: داوای بەردەوامبونی کۆبونەوەکانی نێوان هەولێر و بە‌غداد دەکەین، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و پێویستە بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا دەستپێبکاتەوە.

ئەمەشی وت: لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاندانێكە بۆ ئەوان کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

چی دیکە: ئەپیکور ئامادەیی ئەندامانی پیشاندەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەو مەرجەی دڵنیایی بدرێت هەقدەستی پێشوو و داهاتوی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابوری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێن.

زیاتر: حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوانیان چارەسەربکەن و بە زووترین کات پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا