کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پێشبینى نمە باران دەکرێت لە هەندی ناوچە سنووریەکان و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە.

ئەمەش هەیە: سبەى دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبیت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان و کەرکوک تۆمار دەکرێت کە 38 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 24 پلەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا