بابەتە سەرەکییەکە:
کێشە کەوتووەتە ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر دانانی رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە.
زانیاریی تایبەت:
بەشێک لە بەرپرسان و ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان دژی ئەوەن کە دانا ئەحمەد مەجید
وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە دەستبەکاربێت.
لەلایەکی
دیکەوە: چیا نەوشیروان مستەفا داوایکردووە، دانانی دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری
گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە وەکالەت نەبێت و بە هەڵبژاردن ئەو بابەتە یەکلایی
بکرێتەوە.
چی دەوترێت:
لەناو مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی ترسی پێکدادان هەیە.
چی کراوە:
لەسەر راسپاردەی چیا نەوشیروان مستەفا هێزێک لەناو مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەکە
بڵاوەیپێکراوە بە مەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی هەر ئەگەرێکی نەخوازاو.
ئەمەش بزانە:
ئەو بەرپرسانەی ناو بزووتنەوەی گۆڕان کە پشتگیری دانانی دانا ئەحمەد مەجید دەکەن
وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە، هەڕەشەی بەشدارینەکردنی هەڵبژاردن دەکەن لە ئەگەری
جێبەجێنەکردنی داواکانیان.
چی تر: ماوەی
دوو رۆژ دانراوە بۆ یەکلاییکردنەوە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوخۆی بزووتنەوەی
گۆڕان.