چی روویدا: ژن و منداڵێک
لەسەر شەقامێکی سلێمانیدا دۆزڕاونەتەوە، کە ژنەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دۆخی
تەندروستی ناجێگیرە.
کێ وتی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری و كۆمەڵایەتیی
سلێمانی دەڵێت:" هاوڵاتییەك بە ناوی (كەژان ساڵح) ئەمرۆ لەلای فولكەی مامەڕیشە
تەندروستی تێكچووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، كە منداڵێكی كوڕی تەمەن دوو
ساڵی پێبووە و بەداخەوە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرنییە".
ئەمەشی وت: منداڵەكە گوازراوەتەوە بۆ خانەی منداڵان، هیچ
كەسێكی نزیكی ئاگادارنین لە رووداوەكە، هەركەس زانیاری هەیە پەیوەندیی بەم ژمارە
تەلەفۆنەوە بکات (07700472020)، یاخود سەردانی نەخۆشخانەی شار بكەن.