کەشناسی: گەرما دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دوو تا سێ پلەی سەدی بەرزبێتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت:" ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی بارینی نمەباران و تاوە باران دەکرێت بەتایبەتی لە پاریزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجەش پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت".

لەبارەی سبەینییەوە: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێک پەڵە هەور، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆکیش هەوری تەواو دەبێت کە هەندێکجار نمەبارانی لەگەڵدایە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ، دوو تا سێ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 35 

سلێمانی : 34 

دهۆک : 33

کەرکوک : 40

هەڵەبجە : 36

زاخۆ :33  

سۆران : 31

حاجی ئۆمەران : 22

گەرمیان : 41

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 35 خولەک پێش ئێستا

بڕی 572 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هەرێم

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا