بەهۆی رژانی نەوتی رەشەوە ئەم رێگایە داخرا

کوردستان 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەهۆی رژانی نەوتی رەشەوە رێگای سلێمانی بۆ گەرمیان و دەربەندیخان داخراوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە: ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە لە سلێمانییەوە بۆ دەربەندیخان و گەرمیان دەگەڕێنەوە، رێگای ناوتاق بەکاربهێنن.

هاوکات: داوا لەو شۆفێرانە دەکەین کە لە دەربەندیخان و گەرمیانەوە بەرەو زەڕایەن و سلێمانی دەڕۆن رێگای ئاسایی خۆیان کە رێگای تونێلە بەکاربهێنن.

چی تر: لە ئێستادا تیمەکانمان لەسەر ئەو رێگایەن کە نەوتی تێدا رژاوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا