بابەتە سەرەکیەکە: تێلیگرام، لەمەودوا زانیاریە تایبەتیەکان و ژمارە تەلەفون و ناونیشانی بەکارهێنەرەکانی دەداتە دەسەڵاتداران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆری کۆمەڵایەتی تیلێگرام رایگەیاند: لەمەودوا
لە ئەگەری بوونی فەرمانی دادوەری، ژمارەی تەلەفۆن و ئایپی یاخود ناونیشانی ئینتەرنێتی بەکارهێنەرانی دەداتە دەسەڵاتداران.
لەلایەکی دیکەوە: پاڤێل دورۆڤ، دامەزرێنەری تۆرەکە رایگەیاند: ئەم
گۆڕانکارییە لە سیاسەتی خزمەتگوزاری و پاراستنی نهێنی تۆڕەکەدا، تاوانباران بێ هیوا
دەکات لە بەکارهێنانی تێلێگرام.
زیاتر: کەمینەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بەشدارن لە چالاکییە
تاوانکارییەکاندا وێنەیەکی خراپیان دروستکردووە و قازانجی زیاتر
لە یەک ملیار بەکارهێنەری تۆڕەکەیان خستوووەتە مەترسییەوە.