قوباد تاڵەبانی بۆ مەسرور بارزانی: ناتوانن ئیتر دەنگی خەڵک بدزن

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لەناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی بە مەسرور بارزانی وتووە "کۆتاییتان پێدەهێنین".

کێ وتی: سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە  BMC راگەیاند: پاش ئەوەی قوباد تاڵەبانی لەکاتی کۆبوونەوەکەدا کەڤەری سەر هەژماری فەیسبوکەکەی گۆڕی کە تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەرکەوتووە و لەسەری نووسراوە "کۆتایی پێدەهێنین"، تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان پێیان ناخۆشبووە.

زیاتر: دواتر مەسرور بارزانی روویکردووەتە قوباد تاڵەبانی و پرسیاری ئەوەی لێکردووە کە ئایا کۆتایی بەوان دەهێنن یاخود سلێمانی، لە وەڵامدا قوباد تاڵەبانی وتوویەتی "کۆتایی بە ئێوە دەهێنین، ناتوانن ئیتر دەنگی خەڵک بدزن، 11 کورسی کۆتاکان نەما بۆ ئێوە وەکو جاران و خۆیان دەنگی خۆیان دەهێنن.

چی روویدا: پاش وەڵامەکەی قوباد تاڵەبانی، مەسرور بارزانی هەستاوە و کۆبوونەوەکەی بەجێهێشتووە، بەمەش کۆبوونەوەکە کۆتایی هاتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا