بە ڤیدیۆ؛ سەربازێکی روسی لە درۆنێکی ئۆکرانی دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی نەیکوژێت

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: درۆنێکی ئۆکرانی لە ئاسمانەوە پێنج نارنجۆکی دەستی بۆ سەربازێکی روسی هەڵدەدات، بەڵام سەربازەکە لە مردن رزگاری دەبێت، دواتریش لە بری کوشتنی، درۆنەکە سەربازەکە رزگار دەکات.

وردەکاری: دەوترێت رووداوەکە لە ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا روویداوە، سەرەتا هێزەکانی ئۆکرانیا درۆنێک بۆ کوشتنی ئەو سەربازە رووسییە دەنێرن، بەڵام سەربازەکە بە برینداری بە ئاماژەی دەست لە درۆنەکە دەپاڕێتەوە، بەوشێوەیەش سەربازانی ئۆکرانیا لە کوشتنی سەربازە رووسییە پاشگەز دەبنەوە و هەر بە درۆنەکە ئاوی بۆ دەنێرن.

چی تر: لە هەمان کاتدا سەربازە ئۆکرانییەکان هەر درۆنەکە نەخشەیەک بە بە سەربازە روسییە دەدەن، بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە شوێنێکی ئارام.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا