بچووکترین وڵات بۆ موسڵمانان دروست دەکرێت

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: حکومەتی ئەلبانیا ئامادەکاری دەکات بۆ دروستکردنی وڵاتێکی بچووک بۆ موسڵمانانی ئەو وڵاتە، کە پانتایی وڵاتە نوێیەکە لە ڤاتیکان بچووکترە.

کێ وتی: ئیدی راما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا لە وتارێکیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی:" دەمانەوێت پاڵپشتی دروستکردنی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ بیکتاشییەکان (کۆمەڵەیەکی کەمینەی موسڵمانن) بکەین، ئەوەش لە پێناو برەودان بە ژیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە".

ئەمەشی وت: ئەو وڵاتە نوێیە هاوشێوەی ڤاتیکان سەروەری تەواوەتی دەبێت بە شێوەی سەربەخۆ لە ئەلبانیا بەڕێوەدەبردێت.

ئەمەش بزانە: ژمارەی دانیشتووانی ئەلبانیا نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار کەس دەبێت، کە 50٪ی خەڵکەکەی موسڵمانن، 10٪ی موسڵمانەکانیش لە کۆمەڵەیەکی کەمینە پێکهاتوون، کە بیکتاشییەکانیان پێدەوترێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا