بابەتە سەرەکیەکە: شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، حاڵەتێکی
ناسەقامگیریی کەشوههوا لهناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە ڕوو لهههرێمى كوردستان دهكات.
کێ وتی: ئاراس جەبار ئەحمەد شارەزای کەشناسی رایگەیاند: چالاکی بای بەھێزی باکوری ڕۆژھەڵات
لەسبەی ئێوارەوە کەمدەبێتەوە، ھەر لەگەڵ کۆتاییھاتنی رهشهباکەدا پێشبینی دەکرێت
پاڵەپەستۆیەکی نزمی ھەوا بەبارستە ھەوایەکی شێدارەوە لەباشوری وڵاتی ئەوروپاوە
جوڵە بکات بەسەر ناوچەکانی باکوری کوردستان و لەنێوان ئێوارەی رۆژی سێشەممە بۆ
نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە.
ئەمەش هەیە: ئهو رهوشهش خۆی دەبینێتەوە لەحاڵەتێکی ناجێگیری کەشو
بەرگەھەواو چالاکبوونی باو ھەورە بروسکەی بەھێزو تاوە بارانی مامناوەند و بەخوڕ
دەبێت بەتایبەت بۆ سەر هەندێ ناوچەی هەرێم.
زیاتر: چاوەروانی بارانی بەھێز و لافاویشی لێدەکرێ لە رووبەرێکی کەمدا
ھەورێکی ستونی کەڵەکە بەبەھێزی گەشەبکات و تەرزە و بارانێکی زۆر ببارێت.