وەبەرهێنانی سلێمانی: هەر کەسێک روو بکاتە سلێمانی دەڵێت گۆڕانکاری پێوە دیارە

درێژتر لە هەواڵ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت " وەبەرهێنەرانی شارەکە خۆبەخشانە دەهاتن و ئەم هەموو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەیان لە سلێمانی جێبەجێ دەکرد".

لێدوانی فەرمی: عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە  BMC راگەیاند :" هەر کەسێک روو بکاتە سلێمانی دەڵێت بەڕاستی گۆڕانکاری پێوە دیارە، ئەمانەش هەر هەمووی لە رێگەی سەرمایەداران و پڕۆژەکانی وەبەرهێنانەوە کراون".

ئەمەشی وت: لە سێ ساڵی رابردوودا سلێمانی توانیویەتی لە رووی پڕۆژە و قەبارەی سەرمایەی بەکارهاتوو بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان و دەستی کار گەورەترین پڕۆژەکان لە کوردستان وعێراق جێبەجێ بکات.

چی تر: بە وتەی بەڕێوەبەری وەبەر‌هێنانی سلێمانی، ئەو جموجۆڵەی لە بازاڕی سلێمانی و دەستی کار ( پرد و شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ) دەبینرێت هەمووی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانە، کە لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی و بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێبەجێ دەکرێن.

درێژەی قسەکانی: زۆرترین پڕۆژەکانمان بۆ چین و توێژ بووە، واتە فەرمانگەکانی حکومەت، بە تایبەت رێکخراوەکانی کەمئەندامان، دەتوانن لە خۆیان بپرسن کە چەند بە گرنگییەوە کارمان بۆ پڕۆژەکانیان کردووە، کە لە ئێستادا دوو لەو پڕۆژانە لەکاردان و هیچ دواکەوتنێک لەو پڕۆژانە ئەنجامنەدراوە

زیاتر: جێگری سەرۆکوەزیران گرنگییەکی تایبەتی داوە بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو کەسانەی جیاکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا