سلێمانی.. نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

درێژتر لە هەواڵ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەکانی گەڕەکەکانی سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرا و بۆ هەر کاتژمێرێک 42 دینارە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە: لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێک بۆ یه‌ک ئه‌مپێر 42 دینار دیاریکراوە.

ئەمەش هەیە: به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 11 هەزار بۆ 12 هەزار دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 270 بۆ 295 کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێک له‌ گه‌ڕه‌كێک بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

چی دیکە: خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى تشرینی یەكەم 24 كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێک كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ مۆ‌لیده‌كان كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

زیاتر: له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ 5 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن مۆلیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا