چی روویدا: بەهۆێ هێرشە
مووشەکییەکانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئوردن ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەکان
داخست.
کێ وتی: سوپای ئوردن دەڵێت:"
سەدان مووشەکی ئێران بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەمانەوە بەرەو ئیسرائیل تێپەڕ بووە و بەهۆیەوە
ئاسمانی ئوردنمان بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکان داخست".
زیاتر: سوپای ئوردن داوا
لە هاوڵاتییانی دەکات لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و ئاگاداری خۆیان بن.