بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی گەنجانی یەکێتی لە ئیدارەی
راپەڕین کۆبووەوە.
چی تر: لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە
دەستپێکی وتەکانیدا دۆخی یەکێتی لە ماوەی ساڵانی نێوان 2009 بۆ 2022 شی کردەوە، کە
لەو ماوەیەدا و لە دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە تا دوای ساڵی 2022 رۆژ لە دوای
رۆژ لاوازتر دەبوو و لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و نێودەوڵەتیشدا تەواو بێ کاریگەر
ببوو، بەڵام لەم سێ ساڵەدا بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر
بووە.
ئەمەش هەیە: قوباد تاڵەبانی
وتیشی: ئەوانەی لە نزیکەوە سەرۆک بافڵ دەناسن، دەزانن کە بەڵێنێک
بدات، جێبەجێی دەکات، بەر لە دوو ساڵ، بەڵێنیدا کە هاوسەنگی هێز دروست بکاتەوە و جێبەجێی
کرد، لە دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی یەکێتی لە کەرکوک و موسڵ و لە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و چەندین سەرکەوتنی دیکەش، ئێستا
چ لەسەر ئاستی عێراق و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا یەکێتی نەک وەک جاران هێزێکی پەراوێزخراو
و بێ کاریگەر نییە، بەڵکو ئەو هێزەیە لەناو هەموو هاوکێشەکاندا حیسابێکی گەورە بۆ
سیاسەت و بڕیار و هەڵوێستی یەکێتی دەکرێت.
ئەمەشی وت: هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەرەستەی پیویستی نییە
بۆ چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی، تەنانەت یەکێتیش چوار ساڵ لەمەوبەریش توانای
چاکسازی و گۆڕانکاری نەبوو، بەڵام یەکێتی لەم قۆناغەدا و بەو سەرۆکە بەهێزەی کە هەیەتی
و بەو خۆڕێکخستنەوەیە کە کردویەتی و بەهۆی چەندین تایبەتمەندی دیکەشەوە تەنها لایەنێکە
کە کەرەستەی پێویستی بۆ چاکسازی راستەقینە
و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی هەیە و ئەمجارە دەتوانێت و دەشیکات، چونکە ئەمە بەڵێنی
سەرۆک بافڵ و ئیرادە و خواستی سەرکردایەتی و هەموو کادر و ئەندام و جەماوەری یەکێتییە.
زیاتر: لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: نەیارانی یەکێتی ئەمجارەیان دڵنیان لە سەرکەوتنی
گەورەی یەکێتی، هەربۆیە هەوڵ دەدەن ئاژاوە و کێشە دروست بکەن و بێ ڕێزی بە کاندیدەکان
و کەسایەتییەکانمان بکەن.