کەنەکە: رێککەوتنەکەی دیمەشق لە بەرژەوەندیی هەمو لایەنەکاندایە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە دەربارەی رێککەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: کەنەکە رایگەیاند، لە رێککەوتنەکەدا، نیاز و داخوازی لایەنەکان گوزارشتی لێ کراوە، هەروەها بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، دانوستان دەکرێت لەسەر دەستنیشانکردنی لیژنەی پسپۆڕ.

ئەمەش هەیە: بێگومان گرنگترین شت ئەوەیە، بەم رێککەوتنە هەبون و قبوڵکردنی گەلی کورد لە دەستوردا مسۆگەر بکرێت و بەهیواین ڕێگە بۆ چارەسەری سیاسی و قبوڵکردنی ستاتۆی فەرمی رۆژئاوا بکاتەوە.

چی تر: ئەمە سەرکەوتنێکی مێژوییە و لە بەرژەوەندیی هەمو لایەنەکاندایە، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەری درێژخایەن، بۆ رێزگرتن لە ئایین و ئیتنیکەکانی هەرێمی ژێردەستی هەسەدە و تەواوی سوریا زۆر گرنگە.

زیاتر: بەهیواین ئەم رێککەوتنە بە هەوڵی هەسەدە ببێتە زەمینە و هۆیەک بۆ ئەوەی هەمو گەلانی رۆژئاوا و تەواوی گەلانی سوریا لە ئاشتی و ئارامییدا بژین، ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی بڕەخسێنێت.

زیاتر بزانە: وەک کەنەکە پشتگیری لەم پرۆسەیە دەکەین و داوا لە هەمو هێزە دیموکراتی و ئاشتیخوازەکان دەکەین، بۆ سەرکەوتنی ئەم هەوڵە، پشتگیری دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ هەمو کێشەکان بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا