خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵ دەدرێت بە کێ؟

هەمەرەنگ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بریارە لەم مانگەدا براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئاشکرا بکرێت و دوو پاڵێوراوی سەرەکیش بوونیان هەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 11ـی ئەم مانگە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشکرا بکرێت و دوو پاڵێوراوی سەرەکیش بوونیان هەیە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، ئەوانیش: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگای فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراوە بە UNRWA.

ئەمەش هەیە: بەشێک لە شارەزایان ڤۆلۆدمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا وەک یەکێک لە پاڵێوراوە شایستەکان دەبین، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆکی وڵاتێکە لە جەنگدایە بردنەوەی خەڵاتەکە ئەستەم دەکات.

زیاتر: بەشێکی دیکەیان پێیان وایە، ئەو لیژنە نەرویجییەی کە سەرپەرشتی رێورەسمی خەڵاتەکە دەکات بە نەبەخشینی خەڵاتەکە بە هیچ کەس و لایەنێک سوپرایز ئەنجام بدات.

هاوکات: پێشبینی دەکرا خەڵاتەکە ببەخشرێتە ئالێکسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی روسی، بەڵام بەهۆی مردنییەوە ناتوانرێت خەڵاتەکەی پێببەخشرێت لەبەر ئەوەی خەڵاتەکە پێشکەش ناکرێت پاش مردنی.

لەلایەکی دیکەوە: هێنریک ئۆردال، بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی لە ئۆسلۆ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە: رەنگە UNRWA لە پاڵێوراوە پەسەندکراوەکاندا بێت بەهۆی ئەو کارانەیی بۆ هاوڵاتییان فەڵەستینی ئەنجام دەدەن کە بەدەست کاردانەوەکانی جەنگی غەززەوە دەناڵینن.

زانیاری: پاڵێوراوانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەلایەن پەرلەمانی نەرویجییەوە دیاری دەكرێن و دەدرێت، بەو كەسانەی كاریی گەورە دەكەن لە نێوان دەوڵەتانی جیهان، بۆ كەمكردنەوەی هێز و كوشتار و مەترسی گەورە لە داهاتوودا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا