بانگهێشتکردنی ئێمباپێ فەرەنسا دەخاتە گومانەوە

وەرزش 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دوای بانگهێشتکردنی ئێمباپێ بۆ یاریی بەرامبەر ڤیاریاڵ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا گومانی هەیە لە ریاڵ مەدرید سەبارەت بە پێکانی هێرشبەرەکە.

کێ وتی: رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردەوە: کیلیان ئێمباپێ گەرچی پێکانی هەیە و پێشتر بە دیدیێ دیشامپی راگەیاندووە، هێشتا نەگەڕاوتەوە دۆخی پێشووی و ئامادەی یاریکردن نییە، بەڵام بۆ یاریی ئەمشەوی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ڤیاریال لە لالیگا بانگهێشت کراوە.

چی دیکە: رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: لێکتێگەیشتنێکی تەواو لە نێوان دەستەی پزیشکی هەردوو لادا نییە، پێشتر وا بڵاوکرایەوە کیلیان بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەڵام تەنها دوای هەشت رۆژ بانگهێشتکراوەتەوە.

زیاتر: ئەگەر ئێمباپێ ئەمشەو بەرامبەر ڤیاڕیال یاریی بکات، ئەوا دەردەکەوێت کە ریاڵ مەدرید فێڵی لە فەرەنسا و دیشامپ کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا