بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی یەکەمدا دێت لەسەر
ئاستی زانکۆکانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: د.
کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی
یەکەمی زانکۆکانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەپێی ریزبەندی دامەزراوەی Times Higher Education بەریتانی.
ئەمەشی وت: لە ریزبەندی هەمان دامەزراوەدا، زانکۆی سلێمانی لەنێوان پلەی 2800
بۆ 2900ـی زانکۆکانی جیهان بوو، بەڵام ئیستا زانکۆکەمان هاتووەتە پلەی نێوان 1000
بۆ 1200، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ زانکۆی سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستان.
زیاتر: بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەم پلەیە بۆ یەکەمجار، پیرۆزبایی لە خۆمان و هەموو لایەک دەکەین و دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکەین.