رێنمایی بەرگری شارستانی هەرێم بۆ هاوڵاتیان لە سەری ساڵدا

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاهەنگی شيوی سەری ساڵ کۆمەڵێک رێنمایی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ''بۆ سەلامەتیی هەموو لایەک لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ لەکاتی بەکارهێنانی یاریی ئاگرین تکایە ڕەچاوی رئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکە بۆئەوەی شەوێکی ئارام و دوور لەکارەسات بەسەربەریت''.

رێنماییەکان :
١-نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن .
٢-لەناو ئۆتۆمۆبیل و لەکاتی لێخوڕین بەکارهێنانی یاری ئاگرین مەترسیدارە.
٣-نابێت لە نزیک باڵەخانە و دار و هەر ماددەیەکی خێرا گڕگڕتوو بەکاربهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.
٤- بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی داخراو بەکارناهێنرێت.
٥- نابێت لە ژێر تەلەکانی کارەبا بەکاربهێنرێت و مەترسیدارە .
٦- لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەکارهێنانی کارەساتی لێ دەکەوێتەوە .
٧-لە نزیک مۆلیدەکان بەکارهێنانی مەترسیدارە بەهۆی بوونی تانکی گاز و تەلی کارەبا.
٨- ئەو شوێنانەی ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگگێڕان کردووە، تکایە دڵنیابن لە بوونی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی بە پێچەوانەوە کارەسات ڕوودەدات هاوشێوەی هۆڵەکەی پارێزگای موسڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە: لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراو هاوڵاتیان پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن تاوەکو بەزوترین کات تیمەکانیان بگەنە شوێنی مەبەست.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا