بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی مارتن ئۆدیگارد بۆ ماوەیەکی زیاتر دوردەکەوێتەوە

وەرزش 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پێکانەکەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و یاریزانی ئارسیناڵ سەری هەڵداوەتەوە و ماوەیەکی زیاتر دووردەکەوێتەوە.

کێ وتی: تۆڕی وەرزشی nowarsenal بڵاویکردووەتەوە: مارتن ئۆدیگارد لەدوایین قۆناخی چاکبوونەوەی جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو مانگی کانونی یەکەم نەتوانێت بگەرێتەوە یاریگاکان و دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

ئەمەش هەیە: ئۆدیگارد لە 11ـی ئەیلوول لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر نەمسا، تووشی پێکان بوو پێشبینی دەکرا بۆ ماوەی سێ هەفتە دووربکەوێتەوە.

زیاتر: لە دوایین پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە پێکانەکەی سەری هەڵداوەتەوە، بەو هۆیە یاریزانەکە لە 10 یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا