سودەکانی زیرە بۆ تەندروستی چیین؟

تەندروستی 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: زیرە یەکێکە لەو تۆوانەی کە چەندین سوودی گرنگی هەیە بەهۆی دەوڵەمەندی بە پێکهاتە دژە ئۆکسانەکان و یارمەتی پاراستنی خانەکانی جەستە دەدات.

کێ وتی: بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی کە لە ساڵی 1992 لە گۆڤاری Food and Chemical Toxicology بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات: زیرە تایبەتمەندی دژە زیانی هەیە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان و یارمەتی پاراستنی خانەکانی جەستە دەدات.

سوودەکانی:

- دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان.

- رێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.

- هەرسکردن باشتر دەکات و کۆلۆن ئارام دەکاتەوە.

- دژە میکرۆبە و جەستە دەپارێزێت.

-  شەکری خوێن کۆنترۆڵ دەکات.

- یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆلی خوێن دەدات.

- یارمەتی بەهێزکردنی یادەوەری و دەمارەکان دەدات.
-  یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

- جەستە لە کەمخوێنی دەپارێزێت.

ئەمەش هەیە: سەرەڕای سوودەکانی بۆ نەخۆشانی شەکرە بەڵام زۆر خواردن لەوانەیە ببێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن و دەبێت لە کاتی خواردنیدا چاودێری ئاستی شەکری خوێن بکرێت.

زیاتر: پێویستە رێنمایی بە نەخۆشانی شەکرە بدرێت کە خۆیان لە بەکارهێنانی تەواوکەری زیرە بەدوور بگرن بەبێ راوێژکردن بە پزیشک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا